ئيسماعيل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، دانوستانه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا له‌ڕیگه‌ی پاكستانه‌وه به‌رده‌وامن و ره‌نگه ئه‌مڕۆش وه‌فدێكی پاكستان بگه‌نه تاران.
ئاوێنه: ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، ئێمه ئێستا له دۆخێكی زۆر سه‌ختدا دانوستان ده‌كه‌ین و پێمانوایه بابه‌ته‌كانی دانوستان گرێدراوی یه‌كدین و ناكرێت به‌شێكیان قبوڵ بكه‌یت و به‌شه‌كانی دیكه بهێڵیته‌وه بۆ داهاتو.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، تاوه‌كو ئه‌م ساته هیچ یه‌كێك له‌و زانیارییانه‌ی باس له درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن، پشتڕاست ناكرێنه‌وه.
وتیشی، دانوستانه‌كان ته‌نیا له رێگه‌ی پاكستانه‌وه به‌رده‌وامن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌ر له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه، چه‌ندین په‌یام له‌نێوان ئه‌مریكاو ئێران له‌رێگه‌ی پاكستانه‌وه ئاڵوگۆڕكراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ره‌نگه ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی پاكستان بگه‌نه تاران و له دیدار له‌گه‌ڵ وه‌فده پاكستانییه‌كه، به‌شێوه‌یه‌كی ورد تاوتوێی تێڕوانینی هه‌ردو لایه‌ن ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له ئێستا ئاساییه وڵاتانی دیكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان، سود له كه‌ناڵه جیاجیاكان وه‌ربگرن بۆ گفتوگۆ، به‌ڵام ته‌نیا نێوه‌ندگیریی كارا بۆ ئاڵوگڕی په‌یامه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران له ئێستادا ته‌نیا پاكستانه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان به مانای سه‌پاندنی خواست و داواكانی یه‌ك لایه‌ن بێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌دا، ئه‌مه ئیتر دانوستان نییه به‌ڵكو ناچاركردنه و وتیشی، كۆماری ئیسلامی ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م سه‌پاندنه‌ی قبوڵ نه‌بوه‌و قبوڵیشی ناكات.
به‌قسه‌ی به‌قایی، بابه‌تی ئه‌تۆمی، یه‌كێك له بابه‌ته‌كانی جێی ناكۆكی و ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه له بابه‌ته‌كه ده‌ڕوانێت و ئه‌وه‌ش بۆ ئێران قبوڵكراو نییه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه تاوه‌كو ئێستا رۆژێك بۆ كۆبونه‌وه‌و خولی دیكه‌ی دانوستانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران دیاری نه‌كراوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه وه‌ڵامی گونجاویان ده‌بێت بۆ پێشێلكردنی ئاگربه‌ست.