هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژه یاسای خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت، ئه‌م هه‌نگاوه بژارده‌یه‌كی ستراتیژییه بۆ به‌هێزكردنی توانكانی سوپا و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی سەردانی وەزارەتی بەرگریی عێراقی کردووە و لەگەڵ فەریق یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپا و فەرماندە سەربازییەکان کۆبووەتەوە.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لە کۆبوونەوەکەدا وردەکاریی ئاستەنگەکانی بەردەم دامەزراوەی سەربازی، پرسی تەمەنی خۆبەخشان و پەرەپێدانی تواناکانی سوپا تاوتوێ کراون.
سەرۆکی پەرلەمان باسی لە پێویستیی دووبارە چاوخشاندنەوە بە پرسی "خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ" کردووەتەوە و پاڵپشتی خۆی بۆ پڕۆژه یاسای خزمەتی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ ده‌ربڕیوه‌و رایگه‌یاندوه كه پڕۆژه یاساكه دەخاتە نێو کارنامەی پەرلەمان، چونکە بە وتەی ئەو "ئەمە پێویستییەکی ئەمنی و کۆمەڵایەتییە، بژاردەیەکی ستراتیژیە بۆ بونیادنانی بنکەیەکی مرۆیی خاوەن دیسپلین کە توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی هەبێت."
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، خزمەتی زۆرەملێ جگە لە لایەنە ئەمنییەکەی، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی رێژەی بێ‌کاری، ئاراستەکردنی وزەی گەنجان بەرەو کارێکی رێکخراو و بەهێزکردنی روحیەتی نیشتمانی و تێکەڵبوونی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق.
هەیبەت حەلبووسی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕیارەی دوای راوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران هاتووە، تاوەکو لە رێڕەوێکی یاساییدا تێپەڕێنرێت کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی و ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە قۆناغی داهاتوودا بکات.
لە ساڵی 2016دا وەزارەتی بەرگری پڕۆژەیاسایەکی ئامادە کرد، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی سیاسی و ترسی هەندێک لایەن لە لێکەوتە دارایی و کۆمەڵایەتییەکانی، تاوەکو ئێستا پەرلەمان دەنگی لەسەر نەداوە.
بەپێی ئەو یاسایە ئەو کەسەی خزمەتی سەربازی نەبێت لە هیچ دامەزراوەەیەکی دەوڵەت دانامەزرێت و تەمەنی دەبێت لە نێوان 18 تاوەکو 35 ساڵ بێت.