ئاژانسی ته‌سنیم، نزیك له سوپای پاسدارانی ئێران، بڵاویكرده‌وه، تیمی دانوستانكاری وڵاته‌كه‌یان دوای دیداری ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌فده پاكستانییه‌ی له تارانن، له‌باره‌ی گه‌ڕی دواتری دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بڕیار ده‌دات.
ئاوێنه: ئاژانسی ته‌سنیم له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، دوای دیداری ئه‌مڕۆیان له‌گه‌ڵ وه‌فدی پاكستانی كه به سه‌رۆكایه‌تی ژه‌نه‌راڵ عاسم مونیر، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاكستان گه‌یشته تاران، راوێژی پێویستی خۆی ده‌كات و له‌باره‌ی گه‌ڕی دواتری دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بڕیار ده‌دات.
سه‌رچاوه‌كه وتوشیه‌تی، ئاگربه‌ست له لوبنان نیشانه‌یه‌كی ئه‌رێنییه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بڕیار له‌سه‌ر گه‌ڕی داهاتوی دانوستانه‌كان بدات، به‌ڵام ئه‌مریكا ده‌بێت پابه‌ند بێت به چوارچێوه‌یه‌كی لۆژێكی بۆ دانوستانه‌كان و له‌ڕێگه‌ی زیاده‌خوازی یاخود شكاندنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به‌رله ئاگربه‌ست داونی، نه‌بێته ڕێگر لەبەردەم پڕۆسەکە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژه‌نه‌راڵ عاسم مونیر، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاكستان به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی وڵاته‌كه‌ی گه‌یشته تاران و له‌لایه‌ن عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه پێشوازی لێكرا.
به‌پێی میدیاكانی پاكستان، ژه‌نه‌راڵ عاسم له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران په‌یامی نوێی ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێته به‌رپرسانی ئێران و تاوتوێی دانانی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چونی گه‌ڕی دوه‌می دانوستانه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران له ئیسلام ئاباد ده‌كه‌ن.