وته‌بێژی كۆشكی سپی ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌مریكا داوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ ئێران كردبێت و ده‌شڵێت، گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ تاران به‌رهه‌مدار و به‌رده‌وامن.
ئاوێنه: كارۆلاین لیڤیت، وته‌بێژی كۆشكی سپی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران وتی، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مریكا به‌ڕه‌سمی داوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ی كردوه، "راست نین."
وتیشی، ئێمه به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه له‌نێو گفتوگۆداین و گفتوگۆكان، "به‌رهه‌مدار و به‌رده‌وامن."
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌شی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن پلان هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌چونی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستان له‌نێوان ئه‌مریكاو ئێران، لیڤیت وتی، له‌وباره‌یه‌وه له گفتوگۆداین، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ شتێكی ره‌سمی نییه كه بمانه‌وێت لێره رایبگه‌یه‌نین.
وته‌بێژی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گه‌شبینین له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به رێككه‌وتن. جه‌ختیشی كرده‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێراندایه، ئه‌و داوایانه‌ی تره‌مپ جێبه‌جێ بكات كه به‌ته‌واوی رونی كردونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی گه‌ڕی دیكه‌ی دانوستاندا، پێشبینی ده‌كه‌ین له هه‌مان شوێنی دانوستانه‌كانی پێش‌و له ئیسلام ئاباد به‌ڕێوه‌بچێت.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه گه‌مارۆكه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، لیڤیت وتی، له‌بری سه‌رۆك خشته‌ی كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاری ناكات. وتیشی، پڕۆسه‌كه به‌ته‌واوی جێبه‌جێكراوه.
وتیشی، ھێزه‌كانی ئه‌مریكا پشتیوانی ئازادیی هاتوچۆی ده‌ریایی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و كه‌شتییانه‌ی به گه‌روی هورمزدا له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندره‌كانی ئێران.