وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك سزای نوێی به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه‌و كه‌شتییه‌كی په‌یوه‌ندیدار به ئێران‌دا سه‌پاند و وه‌زیری وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت، لێخۆشبون له سزاكانی سه‌ر نه‌وتی ئێران درێژناكرێته‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، زنجیره‌یه‌ك سزای نوێی به‌سه‌ر سێ كه‌سایه‌تی، نۆ كه‌شتی و 17 دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ئێران‌دا سه‌پاندوه.
هه‌روه‌ها سكۆت بێسێنت، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، لێخۆشبون له سزاكانی سه‌ر نه‌وتی ئێران و روسیا درێژناكرێته‌وه.
وتیشی، لێخۆشبون له سزاكانی سه‌ر ئه‌و دو وڵاته كاتیی بون بۆ فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته‌ی ئێران و روسیا كه له سه‌رده‌می سزاكاندا له‌نێو ده‌ریادا بو.
ئه‌وه‌شی وت، ئه‌و لێخۆشبونانه بۆ ئه‌و نه‌وته بوه كه به‌ر له 11ی مارس له نێو ده‌ریادا بوه‌و هه‌مو ئه‌و نه‌وته‌ش تاوه‌كو ئێستا فرۆشراوه.