کەشناسی دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و هەینی بڵاودەكاتەوە
  2026-04-16       195       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، کەشی ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و سبەی هەینیش لەكاتەكانی شەودا لە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت. هەروەها پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرمانش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەكەی كەشناسی، سبەی هەینی ئاسمان لە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەکاتەکانی شەودا بەتاییبەتی لەناوچە شاخاوییەکانی سنوری رۆژئاوا. هەروەها پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 بۆ 3) پلە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 21 پلەی سیلیزی 

پیرمام 18 پلەی سیلیزی

سۆران 18 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران 12 پلەی سیلیزی 

سلێمانی 19 پلەی سیلیزی 

چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی

دهۆک 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ 21 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:

هەولێر 23 پلەی سیلیزی 

پیرمام 19 پلەی سیلیزی

سۆران 20 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران 13 پلەی سیلیزی 

سلێمانی 21 پلەی سیلیزی 

چەمچەماڵ 23 پلەی سیلیزی

دهۆک 22پلەی سیلیزی

زاخۆ 23 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×