دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، حۆزیف عه‌ون، سه‌رۆكی لوبنان و بنامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێكی 10 رۆژه رێككه‌وتون. ده‌شڵێت، بانگهێشتی هه‌ردوكیان ده‌كه‌م بۆ كۆشكی سپی به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گفتوگۆی جدی.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ بڵاویكردۆته‌وه وتی، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدارم له‌گه‌ڵ جۆزیف عه‌ون، سه‌رۆكی لوبنان و بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌نجامدا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هه‌ردولایان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێك بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ كه له سه‌عات 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی واشنتۆن (1ی شه‌و به كاتی هه‌رێمی كوردستان) ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌دیهێنانی ئاشتی له‌نێوان وڵاته‌كانیاندا.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، رۆژی سێشه‌ممه نوێنه‌رانی هه‌ردو وڵات، له‌دوای 34 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له واشنتۆن به ئاماده‌بونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبونه‌وه. جه‌دی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆك و ماركۆ روبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكامان راسپاردون، له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و لوبنان كاربكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتوشیه‌تی، جێی شانازییه كه به‌شداربوم له چاره‌سه‌ركردنی نۆ جه‌نگ له سه‌رتاسه‌ری جیهان و ئه‌مه‌ش ده‌بێته شه‌ڕی ده‌یه‌م، با پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی.
تره‌مپ هه‌روه‌اه وتوشیه‌تی، بانگهێشتی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و سه‌رۆكی لوبنان ده‌كه‌م بۆ كۆشكی سپی بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م دانوستانی جدی نێوان ئیسرائیل و لوبنان له‌دوای 1983ه‌وه ئه‌نجام بده‌ن. هه‌ردولایان چاویان له ئاشتییه، پێموایه ئه‌وه‌ش به‌زویی دێته‌دی.