یسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل هۆشداری ده‌داته ئێرانییه‌كان، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، وڵاته‌كه‌ی "هێرشی كوشنده‌تر" ده‌كاته سه‌ریان.
ئاوێنه: یسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند، ئێران له‌سه‌ر دوڕیانێكه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه یه‌كێك له‌م دو بژارده‌یه‌ك هه‌ڵبژێرن: یان ده‌بنه پردێك به‌ره‌و ئاینده، یاخود به‌ره‌و گوشه‌گیری و له‌ناوچون ده‌ڕۆن.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل وتیشی، ئه‌گه‌ر ئێران بژارده‌ی دوه‌م هه‌ڵبژێرێت، زۆر به‌خێرایی تێده‌گات، ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كی "كوشنده‌تر" هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ی كه له‌و وڵاته ماون.
یسرائیل كاتز جه‌ختی كرده‌وه، بژارده‌كه له‌ده‌ستی ئێرانییه‌كان خۆیاندایه‌و سه‌رئه‌نجامه‌كانیشی له ئه‌ستۆی خۆیاندایه.