حزبی دیموكرات: ئه‌مشه‌و جارێكی تر هێرشی كرایه‌ سه‌ر كه‌مپی ئازادی له‌ نزیك كۆیه‌
  2026-04-16       168       

حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، جارێكی دیكه‌ به‌ درۆن هێرشكرایه‌ سه‌ر كه‌مپی ئازادی له‌ نزیك كۆیه‌.

ئاوێنه‌: حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، کاتژمێر ٩:١٥ی ئەمشەو پێنجشەممە جارێکی دیکە بە دو درۆن هێرشكرایه‌ سه‌ر کەمپی ئازادیی، شوێنی نیشتەجیبونی بنەماڵەکانی حزبه‌كه‌ له‌ نزیك كۆیه‌.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش کەمپی زڕگوێز، شوێنی نیشتەجێبونی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سنوری سلێمانیش کرایه‌ ئامانج. هەروەها دوێنێ چوارشەممه‌ش کەمپی دێگەڵەی حزبی دیموکرات و بنکەیەکی پارتی ئازادی کوردستان بۆ جاری چەندەم بە درۆن کرانه‌ ئامانج.

حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا وئیسڕائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە 112 موشەک و درۆن کەمپی بنەماڵەکانانیان و نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ پەروەردەییەکانی حزبه‌كه‌ی بە ئامانج گرتوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×