محه‌مه‌د سه‌معان، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا به پارێزگاری كه‌ركوك هه‌ڵبژێردرا.
ئاوێنه: محەمەد سەمعان، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی ئه‌مجومه‌نی پارێوگای كه‌ركوكدا به ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه به پارێزگاری نوێی كه‌ركوك هه‌ڵبژێردرا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی رێبوار ته‌ها له پۆستی پارێزگار، په‌سه‌ندكرد.
هاوکات لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانە، یاوز حەمید، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکووک لە پشکی تورکمان، پێش دەستلەکارکێشانەوەی رێبوار تەها ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كشانده‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌بێ به‌شداری فراكسیۆنی پارتی به‌ڕێوه‌چو. ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک (16 کورسی)یه، یەکێتی 5 کورسی، پارتی 2 کورسی، عەرەب 6 کورسی، تورکمان 2 کورسی و مەسیحییەکان 1 کورسییان هەیە.
محەمەد سەمعان كێیه؟
محه‌مه‌د سه‌معان ئاغا لەدایکبوی ساڵی 1982ـە له پێكهاته‌ی توركمان. لە ساڵی 2023 وەک بەڕێوەبەری فەرمانگەی خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کاری کردوه.
خاوەنی دوو بڕوانامەی بەکالۆریۆسە؛ یەکێکیان لە کۆلێژی ئاداب بەشی زمانی تورکی و ئەوەی دیکەیان لە کۆلێژی زانست. ئه‌و سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانییه.