دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمشەو ڕایگەیاند، "زۆر نزیکین" لەگەیشتن بەڕێککەوتنێکی گەورە لەگەڵ ئێران، بەو پێیەی "پێشکەوتنی گەورە" بەدیهاتووەو ئێرانییەکان "ئێستا ئامادەن ئەو کارانە بکەن" کە پێشتر ڕەتیانکردبووەوە بیکەن، ""بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ چەکی ئەتۆمی نەبێو یۆرانیۆمی پیتێنراو رادەست بکات"، ترەمپ دەڵێت "ڕەنگە خۆم بچمە پاکستان بۆ ڕێوڕەسمی کۆتایی رێککەوتنەکە'.
ئاوینە: ترەمپ وتی کۆبوونەوەی داهاتووی نوێنەرانی ئەمریکاو ئێران دەتوانێت لەم کۆتایی هەفتەیەدا ئەنجام بدرێت و ئاماژەی بەوەشکرد کە "دڵنیا نییە" ئاگربەستەکە پێویستە درێژبکرێتەوە، وتیشی، ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت "شەڕ دەستپێدەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد ، ئەگەر ڕێککەوتنێک هەبێت "نەوت دادەبەزێت، نرخی هەموو کاڵاکان دادەبەزن و هەڵاوسانیش کەمدەبێتەوە".
بە گوتەی سەرۆکی ئەمریکا، "ئێران بەهەموو شتێک ڕازی بووە"، ڕازی بووە کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ چەکی ئەتۆمی بەدەستنەهێنێت و یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەیشیمان رادەست بکات..
ترەمپ هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر لەئیسلام ئاباد ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران واژۆ بکرێت، ئەوا ڕەنگە خۆی بچێتە پاکستان بۆ ڕێوڕەسمەکە.