به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگربه‌ست له لوبنان چوه بواری جێبه‌جێكردن، تره‌مپ داوا له حزبوڵا ده‌كات پابه‌ند بێت پێیه‌وه‌و ئێرانیش پێشوازی لێده‌كات.
ئاوێنه: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگربه‌ست له‌نێوان لوبنان و ئیسرائیل چوه بواری جێبه‌جێكردن. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه به‌شێك له لوبنانییه‌كان كه به‌هۆی جه‌نگه‌وه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتبو، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان كرده‌وه به گه‌ڕانه‌وه و هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ش به‌و بۆنه‌یه‌وه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و ئاهه‌نگیان گێڕا و ته‌قه‌ی خۆشیان كرد.
تره‌مپ له خوله‌كانی سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌سته‌كه‌دا له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ وتی، هیوادارم حزبوڵا له‌م قۆناغه گرنگه‌دا، ره‌فتاری باش بكات.
وتیشی، ئه‌گه‌ر حزبوڵا ئاوا بێت، ساتێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ حزبه‌كه. چیتر نابێت كوشتار هه‌بێت، دواجار ده‌بێت ئاشتی بێته‌دی.
ئاگربه‌سته‌كه كه به‌پێی قسه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی 10 رۆژه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پێشوازی لێكرا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختی كرده‌وه، راگرتنی جه‌نگ له لوبنان به‌شێكه له رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئه‌مریكا به نێوه‌ندگیریی پاكستان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ئاگربه‌ستی له لوبنان به "سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی مقاوه‌مه" ناوبرد.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، لوبنان به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له ئاگربه‌سته‌كه‌ی ئێمه و ئه‌مریكا.
وتیشی، لوبنان رۆڵێكی گرنگی ده‌بێت له به‌ره‌وپێشچونی ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی له ناوچه‌كه.