دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئاگربه‌ستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل چوه بواری جێبه‌جێكردن، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا كه‌مێك دابه‌زی.
ئاوێنه: نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل چوه بواری جێبه‌جێكردن.
له ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 98 دۆلار و 75 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس به 93 دۆلار و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بنامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و جۆزیف عه‌ون، سه‌رۆكی لوبنان قسه‌ی كردوه‌و هه‌ردولا رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ. ئاگربه‌سته‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی چوه بواری جێبه‌جێكردن.