بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر له 7 ملیار دینارەو ئه‌وه‌ش له چاو هه‌فته‌ی رابردو زیاتر له 3 ملیار دینار كه‌می كردوه.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 11ی 4 تا 17ی 4ی 2026، زیاتر لە 7 ملیار‌و 257 ملیۆن و 972 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 6 ملیار‌و 528 ملیۆن و 789 هەزار دیناری واتە 90%ی نەختینەیەو هەروەها 729 ملیۆن و 183 هەزار دیناری واتە 10%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، زیاتر له 3 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 30% كه‌می كردوه.