سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی ئه‌ساس رایده‌گه‌یه‌نێت، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان روبه‌ڕوی ئاسته‌نگی نێوخۆیی بۆته‌وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا هێشتا له كاندیدبون نه‌كشاوه‌ته‌و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخستوه‌و وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كان ناداته‌وه.
ئاوێنه: عه‌دنان جابری، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ئه‌ساس، له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی عه‌هد رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان بۆ رۆژی شه‌ممه دواخراوه به‌هۆی نه‌بونی رێژه‌ی پێویست بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران.
عه‌دنان جابری له‌باره‌ی كاندیدبونی باسم به‌دری، وتی، تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێكی ره‌سمی ده‌رنه‌چوه له‌باره‌ی كاندیدبونی باسم به‌دری بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌كو جێگره‌وه‌ی نوری مالیكی.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه تاوه‌كو ئێستا نوری مالیكی له كاندیدبونی بۆ پۆسته‌كه نه‌كشاوه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش تاوه‌كو ئێستا بڕیاری كشانه‌وه‌ی ناوبراوی نه‌داوه، مالیكی به بڕیاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به راگه‌یه‌ندراوێكی ره‌سمی چوارچێوه‌كه كاندیده بۆ پۆسته‌كه‌و پێویسته چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیار له‌وباره‌یه‌وه بدات چونكه خاوه‌نی بڕیاری كۆتاییه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، باسم به‌دری وه‌ك كاندیدی چاره‌سه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سایه‌تی كاراوه‌ته پێشنیار كراوه‌و مالیكی كاندیدی نه‌كردوه.
وتوشیه‌تی، مالیكی ئاماده‌ی چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی پێشوی چوارچێوه‌ی هه‌مه‌هانگی نه‌بوه، هه‌وڵیاندا رازی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كان بێت به ئامانجی ئه‌وه‌ی بڕیار له كشانه‌وه‌ی له كاندیدبون بده‌ن به‌ڵام ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كان نه‌بو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوخۆی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی روبه‌ڕوی ئاسته‌نگ بونه‌ته‌وه، نوری مالیكی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخستوه‌و وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كان ناداته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هاوپه‌یمانی ئه‌ساس كاتێك پشتیوانی له كاندیدبونی باسم به‌دری ده‌كات كه نوری مالیكی به‌ویستی خۆی له كاندیدبون بكشێته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو نوری مالیكی نه‌كشێته‌وه، هاوپه‌یمانی ئه‌ساس پشتیوانی له هیچ كاندیدێك ناكات.