به‌هار مونزیر: ئه‌وه‌ی ده‌وترێت هیچ مزگه‌وتێك ته‌رمی غه‌زاڵی وه‌رنه‌گرت، راست نییه‌
  2026-04-17       707       

ڕونکردنەوەیەك

به‌هار مونزیر، چالاكوان و داكۆكیكار له‌ مافه‌كانی ژنان

ئەوەی لە راگەیاندن نوسراوە هیچ مزگەوتێک غەزاڵی وەرنەگرت ڕاست نییەو هەمو ئامادەکارییەكمان کرد لە مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران له‌ شوێنی شتنی تەرم، دو کەس بیشۆن، ئاوی گەرم، هەمو پێداویستییەکیتر، بەڵام لەبەر وەزعی ئەمنی وتیان جێگا دەگۆڕن.

ئەوەی هەیە حەزو مەزاجی چەند میدیاکارێکە کار بۆ حزبەکان دەکەن و دەیانەوێت بڵێن خەڵك لەگەڵیان نییە، لە کاتێکدا وانەبو دەیان کەس و دەیان ژن خۆیان ئامادەکردبو بێنە مەراسیم، بەڵام کات گۆڕاو ڕانەگەیه‌ندرا.

هەندێ کەس باس لە بەشداری ژنەکان دەکات بەڵام بەڕاستی ئاوا نەبو کاتێک درۆن لە زرگوێزی دا کات گۆڕدراو هیچ کەس ئاگاداری مەراسیم نەکرایەوە. ڕاستییەکان ئەوە نین دەیبینن ئەگەر نا دەیان ژن ئامادەی نەك تەنیا مەراسیم دەبو بەڵکۆ ئامادەیی هەبو لەدوای یان لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا یان لەژێر کەژاوەی مەرگی غەزاڵ دا شان بخەنە ژێری و سه‌ربه‌رز بكه‌نه‌وه‌.

زۆر ڕاستە هەر کەس دەیەوێت چیرۆک بە جۆری خۆی بگێڕێتەوە، بەڵام لای ئێمە ئەم چیرۆکە ڕاستەکەیەو دەشزانین متمانەتان بە ئێمە هەیە.

بەڵێ بەهەمو جۆرێک دەبێت کار لەسەر کەمتەرخەمی و هەڵوێستی نائینسانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ین، تەنیا نه‌خۆشخانه‌یه‌ك نەبێت کە بەداخەوە درەنگ گەیه‌ندرا و لەوێ گیانی لەدەستدا. بەو هیوایەی پاساوەکان کەس سارد نەکاتەوە و یەكڕیزبین بۆ گەیاندنیان بە سزا.

شانازی بە هاوڕێ ئازیزو بوێرەکانمەوە دەکەم دەمودەست هاتینە دەنگ، دەیان هاوڕێی تر لە چاوەڕوانی ئێمەدا بون. ئەو زانیارییەش ناڕاستە مزگەوت شوێنی شتن و ئامادەکردنی ژن نییە، وا نییە لە چەندین مزگەوتی سلێمانی دور لە توندڕەوان، دەرگایان کراوەیە بۆ ژن و بەو جۆرە نییە. دەتوانم ناوی چەندین جێگا بنوسم کە جێگایان هەیە. ئیتر ئەوەی جێگای تر نییە جگە لە مزگەوت باسێکی ترە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×