نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی كاتیی سوریا له ئه‌نتالیا كۆبوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، ده‌ستخۆشیم لێ‌كرد بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی له‌پێناو سه‌قامگیریی سوریا‌و به‌ره‌وپێشچونه‌كان له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده.
ئاوێنه: نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نوسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ خۆشحاڵ بوم بە دیداری سەرۆک ئەحمەد شەرع لە ئەنتالیا."
وتوشیه‌تی "دەستخۆشیم لە سەرۆک شەرع کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی لەپێناو سەقامگیریی سوریا و ئەو به‌ره‌وپێشچونانه‌ی کە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەكه‌یان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەدەستهاتون."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "هەروەها تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و سوریامان کرد بە ئاڕاستەی پێشخستنی ئامانجە هاوبەشە ئەمنی و ئابورییەکان."
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی دیپلۆماسی له توركيا، بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌يشته ئه‌نتاليا.