نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوانیاندا له ئه‌نتالیا، جەخت لە گرنگیی به‌رده‌واميی ئاگربه‌ست و گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن ده‌كه‌نه‌وه بۆ ڕێگریكردن له دوباره‌بوونه‌وه‌ى شه‌ڕ.
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبونه‌وه‌يه‌كدا له ئه‌نتاليا لەگەڵ سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دۆخى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕيان تاوتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردولا جەختيان لە گرنگيى به‌رده‌واميى ئاگربه‌ست و گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن كرده‌وه بۆ ڕێگریكردن له دوباره‌بونه‌وه‌ى شه‌ڕ و به‌ديهێنانى ئاشتى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى لە ته‌واوى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه بوه‌و تيايدا جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌و بوارانه‌دا كراوه‌ته‌وه كه بۆ هه‌ردولا گرنگن.