مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی له لێدوانێكدا باسی له بژاردەکانی حکومەت كرد بۆ پەیڕەوکردنی میکانیزمێک بە مەبەستی چارەسەرکردنی کەمیی داهات.
ئاوێنه: مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند"حکومەت دەتوانێت پشت بە قەرزی ناوخۆیی ببەستێت، ئەمەش به یارمهتی سیاسەتێکی هەماهەنگی کە ئەرکی سیاسەتی نەختێنەیی لە ئەستۆ دەگرێت بەهۆی بونی یەدەگێکی زۆرەوە."
ئاماژەی بەوەش کرد "لە ئهگهری دابهزینی یەدەگی دراو بۆ ئاستی هێڵی سور، دەکرێت پەنا بۆ قەرزی دەرەکی ببرێت، ئەوەش لەپێناو پاراستنی رهوتی گەشەپێدان و سەقامگیریی قەرزە ناوخۆییەکان کە نیوەی ئەو قەرزانە لای دامەزراوە فەرمییەکانە، بە جۆرێک 45%ی لای بانکی ناوەندییەو نیوەکەی تریشی لای بانکەکانی ڕافیدەین، ڕەشید و بانکی تی بی ئایه."
ههروهها وتیشی، "چارەسەرکردنی ئەم قەرزانە دەکرێت لە ڕێگەی گۆڕینەوەیان بێت بە سەرمایەو داراییە ڕاستەقینەکانی حکومەت، ئەمەش دەبێتە هۆی هەمەجۆرکردنی ئابوری و دروستکردنی شەراکەت لەگەڵ کەرتی تایبەتدا."