وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رایگه‌یاند، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر لوبنان، ده‌ستكه‌وتی باشیان هه‌بوه به‌ڵام هێشتا ئۆپه‌راسیۆنی دژبه حزبوڵا ته‌واو نه‌كراوه.
ئاوێنه: یسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائل، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا وتی، هێرشه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر لوبنان، "ده‌ستكه‌وتی زۆریان هه‌بوه"، به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنی دژبه حزبوڵا هێشتا ته‌واو نه‌كراوه.
وه‌زیره ئیسرائیلییه‌كه هۆشداری داوه كه ئه‌و لوبنانییه ئاوارانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان له باشوری لوبنان، له ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، دیسان ئاواره ده‌بنه‌وه.
ئه‌و وتویه‌تی، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ ده‌ستی پێكرده‌وه، پێویسته ئه‌و ئاوارانه‌ی گه‌ڕوانه‌ته‌وه بۆ ناوچه ئارامه‌كان، له‌وێ ده‌ربكرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دژی حزبوڵا ته‌واو بكرێت.
یسرائیل كاتز وتوشیه‌تی، سوپای ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له كۆنترۆڵكردنی هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی كه "پاكی كردونه‌ته‌وه‌و ده‌ستی به‌سه‌رداگرتون."