مایکل ڕوبین، سیناریۆی هێرشێکی ئیسرائیل بەسەر تورکیا دەخاتەڕوو، کە بەبنکە سەربازییەکانی تورکیاو دامەزراوەکانی پیشەسازی بەرگریو هاکان فیدانو ئیبراهیم کاڵن دەکرێنە ئامانجو دەڵێت "ناتۆ دەستوەردان ناکاتو دەرفەتترین کاتیش بۆ هێرشەکە ئەو کاتەیە کە ئەردۆغان لەدەرەوەی وڵات بێت".
ئاوێنە: مایکل رۆبین، نوسەر لە پەیمانگای ئەمەریکان ئەنتەرپرایز بانگەشەی ئەوە دەکات کە تورکیا رەوتی لێدوانەکانی دژ بەئیسرائیل لەهەڵکشانی بەردەوامدایەو دەڵێت "ئەردۆغان هەڵوێستێکی شەڕانگێزانە لەسیاسەتی دەرەوەدا پەیڕەو دەکات".
رۆبین ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەری هەیە ئیسرائیل هێرشێکی غافلگیرانە بکاتە سەر تورکیاو کاتەکەشی هاوکات دەبێت لەگەڵ قۆناغێک کە ئەردۆغان لەدەرەوەی وڵات بێت.
خاڵە گرنگەکانیش کە ئیسرائیل دەیکاتە ئامانج لەتورکیا لەهێرشێکی ئەگەریدا، بریتی دەن لە:
* بنکەکانی باکوری قوبرس و هەروەها خاڵە سەربازییەکانی ئینجەرلیک و ئیزمیر و دیاربەکر.
* بنکەی سەرەکی هێزی دەریایی تورکیا گۆلجوکە لەگەڵ بنکە دەریاییەکانی ئەکسازو فۆچا.
* ناوچەی ئیسکەندەرون لەهاتای.
* توانای بەرهەمهێنانی بەرگری تورکیا دەتوانرێت ڕاستەوخۆ بکرێتە ئامانج، لەوانە دامەزراوەکانی پیشەسازی فڕۆکەوانیی تورکیا (TUSAŞ)و بنکەو ژێرخانی بەرهەمهێنانی کۆمپانیای بایکار کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتەری تی بی دوو و ئاکینجی بەرهەم دەهێنێت.
* بەرگری بی ئێم ئێس کە بنکەکەی لە ئەنقەرە دەتوانێت لەنێو ئامانجەکاندا بێت.
* هەروەها پێشنیاری کرد کە دەتوانرێت لەقۆناغە سەرەتاییەکانی هێرشەکەدا ڕادارو سیستەمی بەرگری ئاسمانی تورکیا بێلایەن بکرێت.
خاڵێکی دیکەی جێی سەرنج لە وتارەکەی ڕوبیندا لێدوانەکانی سەبارەت بەپێکهاتەی حوکمڕانی تورکیایە، لەسینای ئەگەری هێرشکردندا، دەکرێت لاوازییەک لەپێکهاتەی سەرکردایەتیدا سەرهەڵبدات لەکاتێکدا سەرۆک ئەردۆغان لەدەرەوەی وڵاتدایە.
ڕوبین باس لەوە دەکات کە ئیسرائیل وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان و ئیبراهیم کاڵن بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری میت (MİT) دەکرێ بکرێنە ئامنج، کە ئەو کەسانە وەک کەسایەتی پلە دوو دەرکەوتوون، بەڵام ڕکابەری لەنێوانیاندا هەیە.
ڕوبین ڕایگەیاند کە لەناوبردنی لەدژی یەکێک یان هەردووکیان تەنها بۆشایی سەرکردایەتی لەتورکیا فراوانتر دەکاتو تواناکانی بەرگریش لاواز بکات.
ڕوبین ئاماژە بە"کۆپیکردنی سیناریۆی ئۆپەراسیۆن"ی ئیسرائیل لەدژی میسر لە ساڵی ١٩٦٧ دەکات، کە هێرشێکی هاوشێوەی پێشوەختە لەدژی تورکیا دەکرێت لەکارنامەی کارەکەدا بێت.
ڕوبین ئاماژەی بەوەش دا کە ڕەنگە ناتۆ بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەرگری لەتورکیە نەکات، بەو پێیەی جێبەجێکردنی مادەی پێنجەمی پەیماننامەی ناتۆ دەتوانێت جێگەی مشتومڕ بێت کە بڕیارەکانی ناو هاوپەیمانییەکە بەکۆدەنگی دەدرێت.
هروەها تورکیای بەراورد کرد بە میسری پێش ساڵی 1967و ئەردۆغانیشی بەراورد کرد بەجەمال عەبدولناسری سەرۆکی میسری ئەوکات، هێزێکی سەربازی تورکیا بەهەمانشێوەی هێزی سربازی میسری ئەوکات، "گەورەو زەبەلاحە، بەڵام فشەڵە".
