وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا: 7 سەرکردەی میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێرانمان خستە لیستی سزاکانەوە
  2026-04-17     

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای بەسەر حەوت فەرماندەی میلیشیا عێراقییەکاندا سەپاند کە بەرپرسن لە پلانداڕشتن، ئاراستەکردن و جێبەجێکردنی هێرشەکان بۆ سەر کارمەندان، دامەزراوەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق.

ئاوێنە: ئەو کەسانەی لە هەنگاوەکەی ئەمڕۆدا کراونەتە ئامانج، سەرکردەی هەندێک لە توندوتیژترین ڕێکخراوە میلیشیاکانی عێراقن کە هاوپەیمانی ئێرانن، لەوانە:  

1ـ عەممار جاسم کازم، فەرماندەی کەتائیبی حیزبوڵلا

2ـ رەزوان یوسف حەمید، بەرپرسی باڵای کەتائیب 

3ـ حەسەن دیاب حەمزە، بەرپرسی باڵای کەتائیب 

4ـ سەفا عەدنان جەبار، بەرپرسی باڵا و فەرماندەی سەربازی

5ـ خالید جەمیل عەبدولبەخەترە، بەرپرسی باڵای کەتائیب 

6ـ سەعید کازم مەخمیس، بەرپرسی باڵای کەتائیب 

7ـ هیشام هاشم جەیسوم، راهێنەری سەربازی لە حەرەکەی نوجەبا

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "ئێمە ڕێگە نادەین میلیشیا تیرۆریستییەکانی عێراق، کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، هەڕەشە لە ژیان یان بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکەن." هەروەها وتی: "ئەوانەی ئاسانکاری بۆ توندوتیژییەکانی ئەم میلیشیایانە دەکەن، ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبنەوە."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×