دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، ره‌نگه ماوه‌ی ئاگربه‌ست درێژنه‌كاته‌وه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تاران نه‌گه‌نه رێككه‌وتنی ئاشتی، ئه‌وا ئامانجیه‌تی درێژه به گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران بدات و هه‌روه‌ها ره‌نگه ماوه‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته درێژ نه‌كاته‌وه كه رۆژی چوارشه‌ممه كۆتایی دێت.
ئه‌و له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نوساندا وتی "ره‌نگه ئاگربه‌سته‌كه درێژ نه‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام درێژه به گه‌مارۆ ئابورییه‌كه‌ی سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران ده‌ده‌م."