ئیبراهیم عه‌زیزی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، داخستنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، وه‌ڵامه بۆ بێ به‌ڵێنییه‌كانی ئه‌مریكا.
ئاوێنه: ئیبراهیم عه‌زیزی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتویه‌تی، بێ به‌ڵێنی به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له رێبازی سیاسی واشنتۆن.
ئه‌وه‌شی وتوه، له وه‌ڵامی دوڕویی نوێی دوژمن له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی ئیسلام ئاباد، هێزه چه‌كداره‌كان و قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا، جارێكی دیكه گه‌روی هورمزیان داهست. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی راسته‌وخۆیه له‌دژی ره‌فتار ئه‌مریكییه‌كان.
ئیبراهیم عه‌زیزی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، تره‌مپ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكانی لایه‌نگریدا، خه‌ون ده‌بینێت و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه به‌رپرسانی ئێرانی په‌یوه‌ندییان پێوه كردوه، به‌وه‌ش ده‌یه‌وێت فریوی رایگشتی بدات، به‌ڵام واقیعی به‌ره‌كان شتێكی دیكه‌یه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئێران نه‌ك ته‌نیا فریوی قسه "پوچه‌كان" ناخوات، به‌ڵكو به‌رامبه‌ر هه‌ر بێ به‌ڵێنییه‌ك، وه‌ڵامێكی پاشگه‌زكه‌ره‌وه‌ی ئاماده‌كردوه.