فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ناسراو به سێنتكۆم رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا له چوارچێوه‌ی گه‌مارۆكانیان بۆ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران، رێگرییان له هاتوچۆی 23 كه‌شتی كردوه.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ناسراو به سێنتكۆم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وێنه‌یه‌كی كه‌شتی كانبێرا له ده‌ریای عه‌ره‌بدا بڵاوكردۆته‌وه و رایگه‌یاندوه، كه‌شتییه‌كه له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی گه‌مارۆی ئه‌مریكادایه بۆ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له چوارچێوه‌ی گه‌مارۆكه‌دا تاوه‌كو ئێستا 23 كه‌شتی به رێنماییه‌كانی ئه‌وان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و رێگرییان لێكراوه.