ترەمپ بە توندی وەڵامی لێدوانەکەی ئەمڕۆی ئێران دەداتەوە
  2026-04-18       518       

سەرۆکی ئەمریکا وێڕای ئەوەی هۆشداری دایە تاران پێکهاتە سەربازییەکان و سەرکردایەتیی حکومەتی ئێران لەناو دەبەن، ئاماژە بەوەش دەکات کە "هیچ باجێک بە ئێران نادەن".

 

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی ئێران ڕایگەیاند گەرووی هورمزی دووبارە داخستووەتەوە، لە مەراسیمێکدا لە کۆشکی سپی وتی "ئێمە لەگەڵیان لە گفتوگۆداین. ئەوان دەیانویست دووبارە گەرووەکە دابخەنەوە، وەک چۆن چەندین ساڵە ئەو کارە دەکەن. ئەوان ناتوانن باجمان لێ وەربگرن".

ترەمپ وتیشی "ئێرانییەکان دەیانەوێت بە داخستنەوەی گەرووەکە یارییەکی زیرەکانە بکەن، بەڵام ناتوانن لەڕێگەی هەڕەشەوە خاڵ بەدەستبهێنن".

ترەمپ جارێکی تر جەختی لەسەر لەناوبردنی پێکهاتە سەربازییەکان و سەرکردایەتیی حکومەتی ئێران کردەوە و ئاماژەی بەوەشدا، لە درێژەی ڕۆژدا "زانیاری" دەربارەی ئێران بڵاودەکرێتەوە و "ئێمە هەڵوێستێکی توندو تۆڵمان گرتووەتە بەر".

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە تا کۆتایی ئەمڕۆ بڕیار دەدات ئایا دەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ ڕاگرتنی جەنگ یان نا. 
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×