واڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا بەنیازە کەشتییەکانی ئێران لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا ڕابگرێت
  2026-04-18       205       
وێنەیەک لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان

هاوکات لەگەڵ چڕبوونەوەی گرژییەکان لە گەرووی هورمز؛ بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، دژی داخستنی گەرووەکە سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکان بەنیازن دەستبەسەر کەشتییەکانی ئێران لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بگرن.

 

ئاوێنە: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی واڵ ستریت جۆرناڵ لەزاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە رایگەیاند "سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا خەریکی ئامادەکارییە بۆ پشکنینی ئەو نەوتهەڵگرانەی پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە".

ئاماژەی بەوەشدراوە، ئەمریکا بەنیازە دەستبەسەر کەشتییە بازرگانییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا بگرێت، ئەمەش هەنگاوێکە کە مەودای ڕێوشوێنە توندە دەریاییەکانی ئەمریکا دژی ئێران بۆ دەرەوەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر دەکات.

ئەم هەنگاوە لەکاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە هێزە سەربازییەکانی ئێران بەردەوامن لە توندکردنی کۆنترۆڵەکەیان بەسەر گەرووی هورمزدا. ئێران ڕۆژی شەممە بە هێرشکردنە سەر دوو کەشتیی بازرگانی ڕایگەیاند، ئەم ڕێڕەوە دەریاییە بەشێوەیەکی "توندوتۆڵ" لەژێر کۆنترۆڵی تاراندایە.
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×