بەهۆی "پێشێلکردنی دەستور و یاسا"ی عێراق فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی بەغدا بایکۆتیان تاکاتێکی نادیار راگەیاند.
ئاوێنە: فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرایکرد "دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستور و یاسا پێشێلكران و بنه‌ماكانی (هاوبه‌شی، هاوسه‌نگی و سازان) پشتگوێ خران، لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین، له‌سه‌ر ڕێنمایی و ڕاسپارده‌ی سه‌ركردایه‌تیی خۆمان، بڕیارماندا به بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تا كاتێكی نادیار".
فراکسیۆنەکە جەختدەکاتەوە كه پاراستنی مافه ده‌ستورییه‌كانی گه‌لی كوردستان و پاراستنی شه‌رعییه‌تی پڕۆسه‌ی سیاسی، له سه‌روی هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه‌یه.
رۆژی ١١ی نیسانی ٢٠٢٦، له‌دوای هه‌ڵبژاردنی نزار ئامێدی به سه‌رۆك كۆماری عێراق، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار له ده‌ره‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بووە و هه‌ڵبژاردنه‌كه پێشێكردنی یاسا بوو، هەروەها ئه‌و كاندیده‌ی كه دیاریكرابو بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار له ده‌ره‌وه‌ی ئالیه‌تی كوردستانی بوو، ئه‌و شێوازه هه‌ڵبژاردنه رەتدەکەنەوە.