موحسین رەزایی: ئەگەر هێزی دەریایی ئێران لەناوچووە، بۆچی ئەمریکا ناوێرێت بەگەرووی هورمزدا تێپەڕێت؟
  2026-04-18       398       
گەرووی هورمز

موحسین رەزایی، ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئێران دەڵێت "ئەگەر هێزی دەریایی ئێران لەناوچووە،  وەک ئەمریکییەکان بانگەشەی بۆ دەکەن، بۆچی ئەمریکا ناوێرێت لەگەرووی هورمز بپەڕێتەوە؟"

 

ئاوێنە: موحسین ڕەزایی، ئاماژە بەوە دەکات بەپێچەوانەی ئەو ئەمریکییانەی کە ترسیان لەشەڕێکی درێژخایەن هەیە، بەتەواوی ئامادەکاری بۆ شەڕێکی درێژخایەن دەکەن، ئەو وتی "ئێمە دەستبەرداری گەرووی هورمز نابین تا مافەکانمان بەتەواوی نەگەڕێنینەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپشتبەستن بە ئەزموونی دانوستانەکانی پێشوو، ئەمجارە پێویستە وردتر بین لەداڕشتنی ڕێککەوتنەکان و جەختی تایبەت لەسەر پرسە ئابوورییەکان بکەینەوە.

پرسیاریشی کرد "ئەگەر هێزی دەریایی ئێران لەناوچووە، بۆچی ئەمریکا ناوێرێت لەگەرووی هورمز بپەڕێتەوە؟".

ڕەزایی دەڵێت "بە پێچەوانەی دانوستانەکانی پێشوو کە نەیاران مەرجەکانیان دانابوو، ئەمجارە ئێران مەرجەکانی دادەنێت".

ڕۆژی 12ی نیسانی 2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەمارۆی دەریایی لەسەر هەموو ئەو کەشتیانەی بۆ بەندەرەکانی ئێران دێن و دەچن ڕاگەیاند، دوای ئەوەی 21 کاتژمێر دانوستان لەئیسلام ئاباد بەهۆی ناکۆکی لەسەر پرسی ئەتۆمی و داواکارییەکانی ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز شکستی هێنا.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×