هیشام ریكابی ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، نوری مالیكی كاندیدی فه‌رمییه بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران تا ئێستا.
ئاوێنە: هیشام ریكابی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "هه‌ركه‌سێك هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌ت بدات له واده‌ی ده‌ستوریدا ده‌بێت تۆكمه بێت و بڕیاری بوێرانه بدات، نه‌ك به‌رده‌وام بێت له دواخستن یان لایه‌نه‌كانی دیكه به‌رپرسیار بكات له دواكه‌وتنه‌كه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "نوری مالیكی تا ئێستا كاندیدی فه‌رمی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه به‌فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندراوه و نه‌گۆڕدراوه"، جه‌ختیشیكرده‌وه "ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ شه‌ممه به‌بیانوی سه‌ختی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ مالیكی بڵاوده‌كرێته‌وه، بانگه‌شه‌یه‌كی ناڕاسته و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی دۆخه‌كه نییه".
هیشام ریكابی ئاشكراشیكردوه، "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێویسته بڕیارێكی ڕونه، هه‌روه‌ك چۆن كاندیدكردنه‌كه‌ی مالیكی به ده‌نگی زۆرینه درا، ده‌توانرێت به هه‌مان میكانیزم بكشێنرێته‌وه، ده‌توانین به‌بێ دواكه‌وتنی زیاتر به‌ره‌و كاندیدكردنی نوێ به‌ره‌و پێشه‌وه بچین، چونكه قۆناغی ئێستا به‌رگه‌ی دواكه‌وتنی زیاتر ناگرێت".
