حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتو رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستاش نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌و تا ئه‌م ساته‌ش پاشه‌كشه‌ی له كاندیدبون نه‌كردوه.
ئاوێنه: حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، رونكردنه‌وه‌یه‌كی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتو بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا جەختی له‌وه كردۆته‌وه كه کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعه‌كان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران تاوه‌كو ئێستا نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسایه.
وتوشیه‌تی، نوری مالیكی تا ئه‌م ساته سازشی له كاندیدبونی بۆ پۆسته‌كه نه‌كردوه.
حزبی ده‌عوه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش مردوه، بڕیاری کشانەوەی کاندیدکردنەکە تەنها لە دەسەڵاتی چوارچێوەی هەماهەنگیدایە، بەوپێیەی ئەو لایەنەیە کە بە زۆرینەی دەنگ مالیکی کاندید کردوە؛ بۆیە دەبێت کشانەوەی کاندیدەکەش بە هەمان ئەو میکانیزمە بێت کە کاندیدکردنەکەی پێ ئەنجامدراوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە نوری مالیکی کەسێکی تری وەک جێگرەوەی خۆی کاندید کردوە، راست نین.
حزبی ده‌عوه وتوشیه‌تی، جیاوازییەکی ڕون هەیە لە نێوان ئەوەی مالیکی پشتیوانی له کاندیدکردنی کەسێک بكات له‌نێوان ناوە دیاریکراوەکاندا له‌گه‌ڵ ئەوەی كه پابەند بێت بە کاندیدەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی و پشتگیری لێ بکات.