ئه‌میندارێتی گشتی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوا ده‌كات سبه‌ی دوشه‌ممه، كۆبونه‌وه‌ی چوارچێوه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
ئاوێنه: ئه‌میندارێتی گشتی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای كرد سبه‌ی دوشه‌ممه، كۆبونه‌وه‌ی چوارچێوه‌كه له نوسینگه‌ی عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه ته‌نیا ته‌رخانكراوه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی داهاتو.