دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سبه‌ی دوشه‌ممه ناچێته پاكستان بۆ ئاماده‌بون له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ، ئاشكرایكرد، نوێنه‌ره‌كانمان ده‌چن بۆ ئیسلام ئابادی پاكستان و سبه‌ی ئێواره له‌وێ ده‌بن بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران.
تیمی دانوستانكاری ئه‌مریكا له گه‌ڕی یه‌كه‌م له ئیسلام ئاباد پێكهاتبون له جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆك و جارید كۆشنه‌ر، زاوای تره‌مپ و ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌و تیمه‌ی سبه‌ی ده‌چنه پاكستان، له لێدوانێكدا بۆ ئه‌ی بی سی نیوز رایگه‌یاند، جه‌ی دی ڤانس سبه‌ی ناچێته پاكستان.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتویه‌تی، ته‌نیا له‌به‌ر نیگه‌رانی ئه‌منی جه‌ی دی ڤانس ناچێته پاكستان ئه‌گه‌ر نا ئه‌و كه‌سێكی زۆر نایابه.