میدیای ئێران بڵاویكرده‌وه، تاوه‌كو ئێستا وڵاته‌كه‌یان بڕیاری ناردنی وه‌فدی دانوستانكاریی خۆی بۆ ئیسلام ئاباد نه‌داوه، چونكه تا گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران هه‌بێت، هیچ دانوستانێك ئه‌نجام نادرێت.
ئاوێنه: ئاژانسی ته‌سنیم، نزیك له سوپای پاسدارانی ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بڵاویكرده‌وه، وڵاته‌كه‌یان تاوه‌كو ئێستا بڕیاری ناردنی وه‌فدی دانوستانكاریی خۆی بۆ ئیسلام ئاباد نه‌داوه.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، نوێنه‌رانم ده‌چنه ئیسلام ئاباد و سبه‌ی ئێواره له‌وێ ده‌بن بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران.
ئاژانسی ته‌سنیم نوسیه‌تی، گۆڕینه‌وه په‌یامه‌كان له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی پاكستانه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی دواییدا به‌رده‌وام بوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، په‌یامه‌كان جۆرێك بون له به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكانی گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانه‌كانی ئیسلام ئاباد كه له كۆتاییدا به‌هۆی داواكارییه زیاده‌كانی ئه‌مریكا بێ ئه‌نجام بو.
ئاژانسه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه تیمی دانوستانكاری ئێرانی جه‌ختی كردۆته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران بونی هه‌یه، هیچ دانوستانێك ئه‌نجام نادرێت.