شه‌هباز شه‌ریف، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌خت له پابه‌ندبونی وڵاته‌كه‌ی به رۆڵی خۆی وه‌ك نێوه‌ندگیر ده‌كاته‌وه له‌پێناو هێنانه‌دی ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی.
ئاوێنه: شه‌هباز شه‌ریف، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی "دۆستانه‌و به‌رهه‌مدار"ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌نجامداوه.
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه 45 خوله‌كی خایاندوه‌و تێیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان ستایشی ئێرانی كردوه له‌پای ناردنی وه‌فدێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی بۆ ئیسلام ئاباد بۆ گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و هه‌روه‌ها له‌پای گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ عاسم مونیر، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاكستان له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران.
شه‌هباز شه‌ریف هیچ ئاماژه‌یه‌كی به بونی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا نه‌داوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان وتوشیه‌تی، هەروەها هەندێک لە تێڕوانین و زانیارییەکانی خۆمم لەبارەی پەیوەندییەکانم لەگەڵ سەرکردەکانی سعودیە، قەتەر و تورکیا بۆ پزیكشیان باس کرد.
شه‌هباز شه‌ریف وتوشیه‌تی، بۆ پزیكشیان جه‌ختم كرده‌وه كه پاكستان به پشتیوانی وڵاتانی دۆست و هاوبه‌شه‌كانی، تاوه‌كو ئێستا به‌ته‌واوه‌تی پابه‌نده به رۆڵی خۆی وه‌ك نێوه‌ندگیرێكی دڵسۆز و راستگۆ بۆ هێنانه‌دی ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه.