دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، هێزه‌كانیان له كه‌نداوی عومان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی ئێرانی‌دا گرتوه كه هه‌وڵیداوه گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌یان ببه‌زێنێت.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ رایگه‌یاند، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، کەشتییەکی بارهەڵگر بە ئاڵای ئێرانەوە بە ناوی "توسكا" کە درێژییەکەی نزیکەی 900 پێیە و کێشەکەی نزیکە لە کێشی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر، هەوڵیدا گەمارۆ دەریاییەکەمان ببه‌زێنێت، بەڵام هه‌وڵه‌كه‌ی شكستی هێنا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، کەشتیی جه‌نگیی موشەکهاوێژی هێزی دەریایی ئەمریکا-سپروانس، لە کەنداوی عومان ڕێگەی به كه‌شتییه ئێرانییه‌كه گرت و هۆشدارییەکی دادپەروەرانەی پێدا تا بوه‌ستێت. تیمی کەشتییە ئێرانییەکە ئامادە نەبون گوێ بگرن، بۆیە کەشتییەکەی هێزی دەریایی ئێمە، به كردنه ئامانجی ژوری بزوێنه‌ره‌كه‌ی، كه‌شتییه ئێرانییه‌كه‌ی په‌كخست.
وتوشیه‌تی، لە ئێستادا، هێزەکانی مارێنزی ئەمریکا ده‌ستیان به‌سه‌ر کەشتییەکه‌دا گرتوه.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، كه‌شتییه ئێرانییه‌كه، به‌هۆی كاره نایاساییه‌كانی پێشویه‌وه، له لیستی سزاكانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادایه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، کەشتییە ئێرانییه‌كه بەتەواوی لەژێر دەستی ئێمەدایەو خەریکی پشکنینین بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه باره‌كه‌ی چییه.