لەکاتێکدا ئاگربەست تەنها دوو رۆژی ماوە، ئیسرائیل لەئامادەباشییەکی زۆردایەو پێیوایە ئەگەری زۆرە شەڕەکان دەستپێبکەنەوە، سەرەڕای هەڵسەنگاندنێک لەئیسرائیل کە ترەمپ ئارەزووی ڕێککەوتن دەکات.
ئاوینە: میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن کە ناتانیاهۆ لەگەڵ کابینە ئەمنییە بچووکەکەی هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخەکە کردووەو لەهەموو روویەکەوە لەوپەری ئامادباشتدان بۆ دەستپێکردنەوەی شەرەکانی ئیرانو لوبنان.
ئاماژە بەوەش دەکەن کە ئاگربەستی نێوان ئەمریکاو ئێران دوو ڕۆژی تر کۆتایی دێتو ئیسرائیل ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە) خۆی بۆ ئەگەری دووبارەبوونەوەی شەڕ ئامادە دەکات، بەڵام مەزەندە دەکرێت کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئارەزووی ڕێککەوتنی هەبێت.