پەرلەمانتارێکی عێراق: ئەمریکا ئەمساڵ نەیتوانی هەورەکانمان بدزێت
  2026-04-20     

پەرلەمانتارێکی عێراقی دەڵێت: بەهۆی سەرقاڵی ئەمریکا بە جەنگەوە نەیتوانیوە هەورەکانی عێراق و ئێران بدزێت بۆیە بارانێکی زۆر لەناوچەکە دەبارێت.

ئاوێنە: عەبدوڵا خەیکانی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەدر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند؛ هۆکاری وشکەساڵیی ساڵانی ڕابردوو نە گۆڕانی کەشوهەوا بووە و نە قەتیسبوونی گەرمی، بەڵکو “دزیی هەور”ـەکان بووە لەلایەن  ئەمریکاوە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە ئەمساڵ ئەمریکا ئەوەندە سەرقاڵی شەڕ بووە لەگەڵ ئێران، کاتی ئەوەی بووە هەورەکانی ئاسمانی عێراق و ئێران بدزێت، هەربۆیە ئەمساڵ بارانێکی زۆر باری و زستان و بەهارێکی تەڕبوو لە عیراق.

ئەو لێدوانەی خەیکانی کاردانەوەی جۆراو جۆری لێکەوتەوەو بەشیک لە میدیاکان وەک گاڵتەجاڕییەک بابەتی جۆراوجۆریان لەسەر ئەو لێدوانە بڵاوکردووەتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٨ـدا بەرپرسێکی سەربازی ئێرانی بانگەشەیەکی هاوشێوەی کرد و ئیسرائیلی بە دزینی هەور تۆمەتبار کرد، بەڵام دواتر ئەو  بانگەشەیە  لەلایەن سەرۆکی ڕێکخراوی کەشناسی ئێران ڕەکرایەوە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×