ئەمریکا چەکی "دۆلار" دژی عێراق بەکاردەهێنێت و پاڵپشتییە داراییەکانی بۆ هێزە ئەمنییەکان سڕ دەکات
  2026-04-20     

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشدارییەکانی خۆی سەبارەت بە چالاکیی ئەو میلیشیایانە نوێکردەوە کە هەوڵی بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی ئەمریکی دەدەن.

ئاوێنە: ​هەروەها باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ دووشەممە ئاماژەی بەوە کرد کە هەندێک لایەن پەیوەست بە حکومەتی عێراقەوە، پەناگەی سیاسی و دارایی بۆ میلیشیا تیرۆریستییەکان دابین دەکەن.

​روونیشی کردەوە کە "میلیشیا تیرۆریستییە عێراقییەکانی هاوپەیمانی ئێران بەردەوامن لە داڕشتنی پلان بۆ هێرشی زیاتر دژی هاوڵاتیانی ئەمریکی و ئەو ئامانجانەی پەیوەستن بە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەرتاسەری عێراقدا، بە هەرێمی کوردستانیشەوە".

​جگە لەوەش، ئاماژەی بەوە کرد کە گەشتە ئاسمانییەکان بە شێوەیەکی سنووردار دەستیان پێکردووەتەوە، داواشی لەو هاوڵاتییە ئەمریکییانە کرد کە بیر لە گەشتی ئاسمانی دەکەنەوە بەسەر ئاسمانی عێراقدا، ئاگاداری مەترسییە بەردەوامەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و گوللە تۆپ بن لە مەودای ئاسمانیی عێراقدا.

​لە هەمان کاتدا، سەرچاوەکان بۆ کەناڵی (العربية/الحدث) ئاشکرایان کردووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناردنی بارە دۆلارەکانی راگرتووە تا کاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

​هەروەها سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لایەنی ئەمریکی کۆبوونەوەکانی هەماهەنگی ئەمنیشی هەڵپەساردووە تا کاتی پێکهێنانی حکومەت و ئاشکراکردنی تێوەگلاوانی بۆردومانکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بنکەی پاڵپشتی لۆجستی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

​بە هەمان شێوە، واشنتۆن بودجەی دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراقی سڕ کردووە.

​پێشتر شوێنەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، کونسوڵخانە لە هەولێر و سەنتەری پاڵپشتی دیپلۆماسی لە پایتەختی عێراق، چەندین جار ڕووبەڕووی هێرشی ئەو میلیشیایانە بوونەتەوە کە لایەنگری ئێرانن و هەندێکیان لە ناو حەشدی شەعبیدان، ئەوەش لە دوای هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل لە لایەک، و ئێران لە لایەکی دیکە لە ٢٨ی شوباتی رابردووەوە.

​لە بەرامبەردا، حکومەتی عێراق زیاتر لە جارێک جەختی لەسەر پێویستی دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کردووەتەوە.

​ساڵانێکە عێراق کە خۆی لە ناوەڕاستی ململانێی نێوان دوو هاوپەیمانەکەیدا (ئێران و ئەمریکا) دەبینێتەوە، هەوڵ دەدات هاوسەنگییەک لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایەنی ئێرانی و ئەمریکیدا مسۆگەر بکات.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×