قائانی هۆشداری دەداتە ئەمریکا: ڕێگری لە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەکەین
  2026-04-20     

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند "هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، مافێکی تایبەت و ڕەهای گەلی عێراقە و جەختی لەسەر ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی لەم پرسەدا کردەوە".

ئاوێنە: ئیسماعیل قائانی لە پەیامێکدا پاش سەردانەکەی بۆ بەغدا ئاماژەی بەوە کرد، پێکهێنانی حکومەتی نوێ "پرسێکی تەواو عێراقییە" و وتیشی: "عێراق گەورەترە لەوەی ئەوانی تر دەستوەردان لە کاروباری بکەن، بەتایبەت ئەو لایەنانەی تاوانیان دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامداوە"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەش کردوە، ڕێگری لە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەکەین.

فەرماندەی هێزی قودس ئەوەشی خستە ڕوو، کە لە سەردانەکەیدا پەیامی سوپاس و پێزانینی گەل و حکومەتی ئێرانی گەیاندووەتە لایەنە عێراقییەکان بۆ "هۆشیاری گەلی عێراق" و ڕۆڵی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی و بەرپرسانی وڵات لە نیشاندانی هەماهەنگی و هاوکاری نیشتمانی.

جێی ئاماژەیە، دواین سەردانی ئیسماعیل قائانی بۆ بەغدا لە تەمموزی ٢٠٢٥دا بوو، کە تەنها ١٠ کاتژمێری خایاند و تێیدا لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە، بەبێ ئەوەی چاوی بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق بکەوێت.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×