ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئێرانه‌وه بڵاویكرده‌وه، پاكستان هه‌وڵی باشی داوه بۆ كۆتاییهێنان به گه‌مارۆی ده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران و مسۆگه‌ركردنی به‌شداری تاران له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
ئاوێنه: به‌رپرسێكی باڵای ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، به ئاژانسی رۆیته‌رزی وتوه، پاكستان هه‌وڵی ئه‌رێنی داوه بۆ كۆتاییهێنان به گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران و مسۆگه‌ركردنی به‌شداریی تاران له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له ئیسلام ئاباد.
به‌رپرسه ئێرانییه‌كه باسی له‌وه‌ش كردوه كه وڵاته‌كه‌ی به‌جدی تاوتوێی به‌شداریكردن له دانوستانه‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كات و تاوه‌كو ئێستا بڕیاری كۆتایی نه‌داوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی پاكستانیش كه قسه‌ی بۆ ئاژانسه‌كه كردوه، عاسم مونیر، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای پاكستان له‌رێی ته‌له‌فۆنه‌وه فقسه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردوه و پێی راگه‌یاندوه، گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران، كۆسپه له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه پاكستانییه، تره‌مپ به عاسم مونیری وتوه، ئامۆژگارییه‌كه‌ی له‌به‌رچاوده‌گرێت.
سه‌رچاوه پاكستانییه‌كه وتوشیه‌تی، شه‌هباز شه‌ریف، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران داوای كردوه تاران وه‌فدی دانوستانكاری خۆی بنێرێت بۆ ئیسلام ئاباد به‌ڵام پزیشكیان ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردۆته‌وه‌و پێی راگه‌یاندوه، تا گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵنه‌گیرێت، تاران وه‌فدی دانوستانكار نانێرێت.