ئاژانسی ته‌سنیم، سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه، تاوه‌كو ئێستا بڕیاری تاران به‌شداری نه‌كردنه له گه‌ڕی نوێی دانوستانه‌كان له ئیسلام ئاباد. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، تیمی دانوستانكاری وڵاته‌كه‌ی له رێیه بۆ پاكستان.
ئاوێنه: ئاژانسی ته‌سنیم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، بڵاویكرده‌وه، بڕیاری تاران بۆ به‌شداری نه‌كردن له گه‌ڕی نوێی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا تاوه‌كو ئه‌م ساته هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه‌و وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه.
به‌رله‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست رایگه‌یاند، تیمی دانوستانكاری وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و پاكستان به‌ڕێكه‌وتون و له چه‌ند سه‌عاتی داهاتودا ده‌گه‌نه ئیسلام ئاباد.
ئاژانسه‌كه‌ی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران جه‌ختی كردۆته‌وه كه به‌شداری تاران له دانوستانه‌كاندا گرێدراوه به چه‌ند مه‌رجێكی پێشوه‌خته‌وه.
وه‌ك ته‌سنیم ئاماژه‌ی پێداوه، بۆ ئێران گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه، كۆسپێكی سه‌ره‌كی به‌رده‌م دانوستانه‌كانه و ئه‌و بابه‌ته‌ش خراوه‌ته به‌رده‌م لایه‌نی پاكستانی و پاكستانیش وه‌ك نێوه‌ندگیر ئه‌مڕۆ ئه‌و پرسه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باس كردوه.
ته‌سنیم هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، جگه له گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه، له په‌یامه ئاڵوگۆڕكراوه‌كاندا، ئه‌مریكا داواكاریی زۆری هه‌ن و ئه‌وه‌ش لای لایه‌نی ئێرانی نیشانه‌ی نه‌بونی ئاسۆیه‌كی رونه بۆ دانوستانه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لایه‌نی ئێرانی پێی وایه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی واقیعبینانه سه‌یری پرسه‌كه نه‌كات و هه‌مان تێڕوانین و دیراسه‌ی "هه‌ڵه"ی هه‌بێت بۆ دانوستان كه بۆ جه‌نگ هه‌یبوه، "دانوستان ته‌نیا به‌فیڕۆدانی كاته و ئێران له‌م پڕۆسه‌یه‌ی به‌فێڕۆدانی كاتدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناڕوات."
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، "تا ئه‌و كاته‌ی كه هه‌ندێك له كۆسپه سه‌ره‌كییه‌كان لانه‌برێن و ئاسۆیه‌كی رون بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی جێی قبوڵی ئێران نه‌یه‌ته ئاراوه، تاران هیچ مه‌به‌ستێكی بۆ به‌شداریكردن له شانۆگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌مریكا نابێت."
ته‌سنیم ئه‌وه‌شی نوسیوه، "هه‌روه‌ها ئێران سیناریۆی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه نمایشه میدیاییه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دانوستان، فریودان بن، له‌به‌رچاو ده‌گرێت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌ربازیی"ش ئاماده‌یه.