مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا له ئێران بێمتمانه‌ییه‌كی قوڵ به‌رامبه‌ر به ره‌فتاره‌كانی ئێران هه‌یه‌و هێشتا ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئێران خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات، به‌ڵام ئێرانییه‌كان ناچنه ژێر باری زه‌بری هێزه‌وه.
ئاوێنه: مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی"پابەندبون بە بەڵێنەکان بنەمای هه‌ر گفتوگۆیه‌كی مانادارە."
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی" هێشتا بێمتمانەییەکی مێژویی قوڵ لە ئێران بەرامبەر بە ڕەفتارەکانی حکومەتی ئەمریکا بونی هەیە، لە کاتێکدا ئاماژه بێ‌سود و دژبەیەکەکانی بەرپرسانی ئەمریکا هه‌ڵگری ئه‌م په‌یامه تاڵه‌ن: ئەوان هەوڵی خۆبەدەستەوەدانی ئێران دەدەن. ئێرانییەکان ناچنه ژێر باری زه‌بری هێزه‌وه."