دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مشه‌و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان ئیمزا ده‌كرێت.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به كه‌ناڵی فۆكس نیوزی وتوه، لە سایەی هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، بڕیارە ئەمشەو رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئیمزا بکرێت.
تره‌مپ دیسان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه كه له ئه‌گه‌ری ئیمزا نه‌كردنی رێككه‌وتن، ته‌واوی وێستگه‌كانی كاره‌با و پرده‌كانی ئێران وێران ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه تاوه‌كو ئێستا ئێران ئاماده‌یی ده‌رنه‌بڕیوه بۆ ناردنی وه‌فدی دانوستانكار بۆ پاكستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی.
تره‌مپ له لێدوانێكی دیكه‌دا بۆ كه‌ناڵی پی بی ئێس رایگه‌یاند، به‌ته‌واوه‌تی نازانێت ئێران به‌شداری له دانوستانه‌كاندا ده‌كات یان نا، به‌ڵام "پێویسته له‌وێ بن.. رێككه‌وتوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌وێ بن"
تره‌مپ هه‌روه‌ها لێدوانیشی بۆ ئاژانسی بلومبێرگ داوه‌و رایگه‌یاندوه، ئێواره‌ی دوسبه‌ی چوارشه‌ممه به كاتی واشنتۆن، ماوه‌ی ئاگربه‌سته دو هه‌فته‌ییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران كۆتایی دێت و جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه زۆر به‌دور ده‌زانرێت ماوه‌كه‌ی درێژبكرێته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه گه‌روی هورمز به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه تاوه‌كو رێككه‌وتنی كۆتایی ئیمزاده‌كرێت.