دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌مان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزای بكه‌ن، زۆر باشتره له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی سه‌رده‌می باراك ئۆباما. جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه تا له‌گه‌ڵ ئێران نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌یان له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌ڵناگرن كه به‌قسه‌ی ئه‌و به‌هۆیه‌وه ئێران رۆژانه 500 ملیۆن دۆلار زیان ده‌كات.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه، له چه‌ند په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ ره‌خنه‌ی توندی له دیموكراته‌كان و به‌شێك له میدیا و رۆژنامه‌كانی وڵاته‌كه‌ی گرتوه له‌باره‌ی شه‌ڕی ئێران و به "درۆزن" و ته‌نانه‌ت "خیانه‌تكار" ناوی بردون.
تره‌مپ وتویه‌تی، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزای ده‌كه‌ین زۆر باشتره له‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ی له‌سه‌رده‌می باراك ئۆباما له‌گه‌ڵ ئێران كرا، كه خراپترین رێككه‌وتن بو له په‌یوه‌ست به ئاسایشی وڵاته‌كه‌مانه‌وه و رێگه‌یه‌كی مسۆگه‌ر بو بۆ ئه‌وه‌ی ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام له‌و رێككه‌وتنه‌ی كه ئێمه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی به هیچ شێوه‌یه‌ك رونادات.
تره‌مپ وتوشیه‌تی، ئه‌گه‌ر من كۆتاییم به رێككه‌وتنه نه‌هێنایه، چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئیسرائیل و هەمو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە بنکە سەربازییە ئەمریکاشەوە، بەکاردەهێنرا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، میدیا درۆزنه‌كان وه‌كو واشنتۆن پۆست، حەز دەکەن باس لە رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی سه‌رده‌می ئۆباما بكه‌ن، لە کاتێکدا دەزانن کە مەترسیدار بو و شەرمەزارییەکی تەواو بو بۆ وڵاتەکەمان.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئەگەر ڕێککەوتنێک لە سەردەمی مندا ڕوبدات، ئاشتی و ئاسایش و سه‌قامگیری مسۆگەر دەکات، نەک تەنها بۆ ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو بۆ ئەوروپا و ئەمریکا و هەمو شوێنەکانی تریش، شتێک دەبێت کە تەواوی جیهان شانازی پێوە بکەن، لەبری ئەو ساڵانەی شەرمەزاری و سوکایەتییەی کە بەهۆی سەرکردایەتییە ترسنۆک و بێتواناکانەوە ناچار بوین بیچێژین!
ئه‌وه‌شی وتوه، دیموكراته‌كان ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ لاوازكردنی هه‌ڵوێستی به‌هێزی ئێمه به‌رامبه‌ر به ئێران.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌ندێك هه‌واڵی درۆ دەخوێنمەوە کە گوایە من لەژێر فشاردام بۆ ئەوەی ڕێککەوتن بکەم. ئەمە ڕاست نییە! من لەژێر هیچ فشارێکدا نیم. کات نەیاری من نییە، تەنها شتێک کە گرنگ بێت ئەوەیە کە دواجار دوای 47 ساڵ، ئەو پاشاگەردانییە ڕێکبخەینەوە کە سەرۆکەکانی پێش‌و ڕێگەیان دا ڕوبدات، چونکە ئازایەتی یان دوربینییان نەبو تا ئەوەی پێویست بو بەرامبەر ئێران ئەنجامی بدەن.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئێمە لە ناو ئەم پڕۆسەیەداین و به باشترین شێوه ته‌واوی ده‌كه‌ین و ڕێگە نادەین دیموکراتە لاواز و داماوەکان، کە هەمویان خائینن، ئەوانەی ساڵانێکە باس لە مەترسییەکانی ئێران دەکەن و دەڵێن دەبێت شتێک بکرێت، بەڵام ئێستا کە من ئەو کارە دەکەم، دەستکەوتەکانی سوپاکەمان و ئیدارەی ترەمپ بچوک ده‌كه‌نه‌وه.
وتوشیه‌تی، ئەم کارە بە باشترین شێوه ته‌واو ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ڤەنزوێلا، به‌ڵام ئه‌مه‌یان تەنها ئۆپەراسیۆنێکی گەورەتر و ئاڵۆزترە. ئەنجامەکەی یه‌ك شته.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كردۆته‌وه، من له‌م جه‌نگه‌دا ده‌یبه‌مه‌وه، هه‌مو شتێك به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژنامه درۆزنه‌كان بخوێننه‌وه وا ده‌زانن ئێمه ئه‌م شه‌ڕه ده‌دۆڕێنین.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كانیدا وتویه‌تی، ئه‌و گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌ی خستویانه‌ته سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران، كۆتایی پێ ناهێنن تاوه‌كو گه‌یشتن به رێككه‌وتن، ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوه‌تی ئێران له‌ناوده‌بات، چونكه به‌قسه‌ی ئه‌و به‌و هۆیه‌وه ئێران رۆژانه 500 ملیۆن دۆلار له‌ده‌ستده‌دات و به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێت ته‌نانه‌ت له نزیك ماوه‌شدا.
وتوشیه‌تی، ده‌زگا راگه‌یاندنه درۆزنه‌كانی دوژمنی ئه‌مریكا، حه‌زده‌كه‌ن ئێران سه‌ربكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌مه رونادات، چونكه من سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌م.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، سه‌ركردایه‌تی ئێران سه‌دان كه‌شتی ناچار كردوه به‌ره‌و ئه‌مریكا بێن به‌تایبه‌ت بۆ ته‌كساس، لویزیانا و ئه‌لاسكا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت له‌وێ بكڕن، سوپاسیان ده‌كه‌ین.