محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له‌په‌یامێكدا داوا له بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات، چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ دۆسیه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی بدۆزێته‌وه بۆكۆتاییهێنان به‌و پرسه و ده‌شڵێت، "كێشه‌كه خێزانیه و به بافڵ تاڵه‌بانیش تێده‌گه‌م".
ئاوێنە: محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "له‌م ڕۆژانه‌دا له ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه گوێمان لێبو، خوشكێكی لاهوری شێخ جه‌نگی باسی ئه‌وه‌ی كرد كه له‌گه‌ڵ براكه‌ی، مانیان له خواردن گرتوه، بۆیه لێره‌وه داوا له بافڵ تاڵه‌بانی ده‌كه‌م كه چاره‌سه‌رێكی گونجاو بدۆزنه‌وه، چونكه مێژوی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و جه‌نابی خوالێخوشبو مامجه‌لال هه‌میشه یه‌كێتییان به میحوه‌ری ئازادی ڕاده‌ربڕین ناساندوه و له‌سه‌ردانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و شاندی یاوه‌ریشیان بۆ لای حزبی سۆسیالیست، هه‌مان داوام ئاراسته كردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئێستا به‌م په‌یامه دوباره داوا له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌م ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بگرنه‌به‌ر بۆ كۆتاییهێنان به‌و پرسه".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌شڵێت، "هیوادارم ئه‌و مێژوه گرنگ و جوانه‌ی یه‌كێتی بپارێزن، كێشه‌كه‌ش كێشه‌ی خێزانییه، بۆیه من داوام هه‌یه له سه‌رۆكی یه‌كێتی و لێشیان تێده‌گه‌م، داواش له شێخ لاهور ده‌كه‌م ئاگای له ته‌ندروستی خۆی بێت و كێشه‌كان به‌هێمنی چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو، لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل ڕایگەیاند، هەشت مانگە دور لەهەمو عورفێکی دامەزراوەیی و یاسایی "بەناحەق زیندانی کراوین" و ڕێگە نادەن دۆسییەی "سیناریۆکانی خۆیشیان" بچێتە دادگای تەمیز، بۆیە لەگەڵ کاک پۆڵاد پێکەوە بڕیارمانداوە لەئەمڕۆوە مان لە خواردن بگرین.