ترەمپ بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئاگربەستەوە دەدات
  2026-04-21       204       

سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند، ئارەزووی درێژکردنەوەی ئاگربەستی لەگەڵ ئێران نییە و ئاماژەی بەوەشکرد کە وڵاتەکەی لە پێگەیەکی بەهێزدایە بۆ دانوستان.

 

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "سی ئێن بی سی" لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران وتی "من نامەوێت ئەم کارە بکەم. ئێمە ئەوەندە کاتمان نییە".

وتیشی "ئەگەر بەم زووانە ڕێککەوتن لەگەڵ تاران بەدی نەیەت، ئەمریکا هێرشەکانی بۆسەر ئێران دەستپێ دەکاتەوە".

وەک ترەمپ دەڵێت "چاوەڕوان دەکەم بۆردومان ئەنجام بدرێت، چونکە پێموایە ئەمە ڕێگەیەکی باشترە بۆ چوونە ناو دانوستانەوە. بەڵام ئێمە ئامادەین (بۆ شەڕ)".

جێی ئاماژەیە، واشنتۆن دڵنیایی دەربڕیوە کە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران لە پاکستان بەڕێوە دەچن و بەرپرسێکی باڵای ئێرانیش وتوویەتی، تاران خەریکی تاوتوێکردنی بەشداریکردنە لەو گفتوگۆیانەدا.
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×