دارایی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ١٥٠ هەزار پلەی وەزیفی روونکردنەوە دەدات
  2026-04-21     

وەزارەتی دارایی عێراق سەرجەم ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ١٥٠ هەزار پلەی وەزیفی دەکات.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت "سەرجەم ئەو هەواڵانەی رەت دەکەینەوە کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانی بودجەی سێ ساڵە دەکەن، کە ژمارەیان ١٥٠ هەزار پلەی وەزیفییە".

سەبارەت بە وردەکاری ئەو کێشەیە، ئەو وەزارەتەیە رایگەیاند "ئەو کێشەیەی دروستبووە تەنها پەیوەندی بە گرێبەستەکانی پارێزگای کەرکوکەوە هەیە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی پارێزگاکە تاوەکو ئێستا خشتە و زانیارییە پێویستەکانی بۆ فەرمانگەی بودجە رەوانە نەکردووە".

هاوکات فەرمانگەی بودجە ئاماژەی بەوە کردووە، نوسراوی فەرمیان ئاراستەی پارێزگای کەرکوک کردووە بۆ دڵنیابوونەوە لە ناوەڕۆکی گرێبەستی حەوت هەزار و ٣٠٤ کەس.

فەرمانگەکە داواشی کردووە، بنەمای یاسایی دامەزراندن و فەرمانە کارگێڕییەکانی دەستبەکاربوونیان ڕەوانەی وەزارەت بکرێت، تاوەکو دڵنیایی بدرێت لەوەی ڕێکارەکان لەگەڵ یاسا و رێنماییەکاندا دەگونجێن.

"پابەندین بە تەواوکردنی رێکارەکان بەو مەرجەی لایەنە پەیوەندیدارەکان زانیارییە یاساییەکان بنێرن". وەزارەتی دارایی عێراق وایوت 

وەزارەتەکە داواش لە هاوڵاتییان دەکات نەکەونە ژێر کاریگەری پڕوپاگەندەی میدیایی و تەنها پشت بە سەرچاوە و پلاتفۆرمە فەرمییەکانی وەزارەت ببەستن. 
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×