کەمتر لە ١٠ کاتژمێر بەر لەکۆتایی هاتنی ئاگربەستی دوو هەفتەیی، وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان هۆشداریدا لەوەی کە کاتەکە تەواو دەبێتو "زۆر گرنگە" کە ئێران وەڵامی بانگهێشتی دانوستانەکان بداتەوە، بەڵام ئێران تا ئێستاش بڕیاری بەشداریکردنی نەداوە.
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، نوێنەری خۆی دەنێرێت بۆ ئیسلام ئاباد، بەڵام ئێران دەڵێت "لەژێر هەڕەشەدا" دانوستان ناکەینو تا ئێستاش بڕیاری بەشداریکردنی نەداوە.
دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ئێران هیچ چارەیەکی تری لەبەردەمدا نییە جگە لەڕازیبوون، ئەگەر دانوستانی نەکرد جەنگ دەستپێدەکاتەوە.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەئاماژەدان بەپێشێلکارییەکانی ئاگربەست، بە تۆڕی هەواڵی ئێرانی ڕاگەیاندووە "بەشداریکردن یان نەکردن لە دانوستانەکان بابەتی سەرەکی نییە، ئێران تا ئێستا بڕیاری بەشداریکردنی نەداوە، دەبێت چاوەڕێ بکەین رەوتی رووداوەکان بکەین".