چەند کاتژمێرێک بەر لەکۆتاییهاتنی وادەی ئاگربەست، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران شیعرێکی سەعدی شیرازی، شاعیری ناوداری ئێران بڵاودەکاتەوە.
ئاوێنە: چەند کاتژمێرێک پێش کۆتاییهاتنی ئاگربەستی نێوان ئێرانو ئەمریکا، لەڕۆژی ڕێزلێنان لەسەعدی شیرازی شاعیری گەورەی ئێران، مەسعود پزیشکیان لەپۆستێکیدا دوو دێڕە شیعری سەعدی شیرازی بڵاودەکاتەوە کە باس لەوە دەکات خاکی پارس خۆراگر دەبێت لەبەردەم سەختییەکانداو تا سێبەری خودای بەسەرەوە بێت خەمی نابێو خودایە ئەم خاکە لەبای فیتنە بپارێزە".

